ناوى (سێکس ستیرۆیدەکان)ـه‌

هاوڵاتیان له ‌به‌كارهێنانى جۆره‌ ده‌رمانێكی له‌شجوانى ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ئاگادارى هاوڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێته‌وه‌ خۆیان به‌دوور بگرن له‌ به‌كارهێنانى جۆره‌ ده‌رمانێك بۆ له‌شجوانى، چونكه‌ ده‌ڵێت، دەبێتە هۆی ناڕێکیی هۆڕمۆنەکان.

دامەزراوەی کۆنتڕۆڵکردنی هێنان و دروستکردنی دەرمان و ئامێر و پێداویستیی پزیشکی كه‌ به‌ KMCA ناسراوه‌ ده‌ڵێت، سێکس ستیڕۆیدی رەگەزی نێر (تێستۆستیڕۆن) و هاوشێوەکانی، ئه‌و جۆره‌ ده‌رمانه‌یه‌ كه‌ بە نازانستی و نایاسایی بە شێوەی دەرمانسازیی دەرزی یان حەب لەلایەن هەندێک وەرزشەوانانی بەرزکردنەوەی قورسایی بۆ لەشجوانی بەکاردەهێنرێت.

روونیكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌م جۆره‌ ده‌رمانه‌، بەکارهێنانی جۆرەکانی تێستۆستیڕۆن بەبێ رەچەتە یان بەکارهێنانیان بۆ مەبەستی لەشجوانی کارێکی نازانستی و نایاساییە، مەترسیی زۆر لەسەر بەکارهێنەر دروستدەکات، چونکە دەبنە هۆی ناڕێکی هۆڕمۆنەکان.

ئه‌و هۆڕمۆنانه‌ى به‌هۆى خراپ به‌كارهێنانى ئم ده‌رمانه‌ تێكده‌چن بریتین له‌ سیستمی هۆڕمۆنی ژێرمێشکەرژێن، پوکانەوەی گون، لاوازیی سێکسی، کەمبوونەوەی ئارەزووی سێکسکردن، گەورەبوونی مەمک، شێرپەنجەی پڕۆستات و گەورەبوونی رژێنی پڕۆستات، موولێهاتن، زیپکە، رووتانەوەی مووی سەر، رەپبوونی بەئازاری چووک، زۆرخوێنی، بەرزەپەستانی خوێن، زیادکردنی چەوریی زیانبەخش، کەمکردنەوەی چەوریی سودبەخش، گەڕانەوەی ئاو و کانزاکان لە گورچیلەکان و پەنگخواردنی لەناو جەستە، نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنمەیین لەناو خوێنهێنەرە قوڵەکانی جەستە.