لە سۆشیال میدیاوە
جۆرج وەسوف گۆرانیەک بۆ مەرگی کوڕەکەی دەچڕێت
+964
پەرستۆ ساڵح
هونەرمەندی بەناوبانگی عەرەبی جۆرج وەسوف، بەمزووانە گۆرانیەک بۆ مەرگی کوڕەکەی بڵاودەکاتەوە.
لە پاش مەرگی وەدیع جۆرج وەسوف لە 7ی کانونی دووەمی 2023، دەنگۆیەکی زۆر بڵاوکرایەوە کە جۆرج وەسوفی 61 ساڵ وازهێنانی یەکجاری خۆی لە کاری هونەری رادەگەیەنێت دوای چلەی مەرگی کوڕەکەی.
بەڵام هەر شەوی رابردوو لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا نوسینگەی کارە هونەرییەکانی جۆرج وەسوف، جگە لە سوپاسکردنی ئەو کەسانەی پشتیوانی بوون لەم خەمەیدا، هاوکات رایگەیاند، بەمزووانە دەگەڕێتەوە ناو چالاکییە هونەرییەکانی و یەکەم بەرهەمیشی تایبەت دەبێت بە مەرگی کوڕەکەی.
وەدیعی کوڕی، لە تەمەنی 39 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، پاش دوو هەفتە مانەوەی لە نەخۆشخانە بەهۆی نەشتەرگەری بڕینی گەدەوە.
رۆژنامەنووسی لوبنانی، حەنەدی عیسا دەڵێت، “جۆرج وەسوف دڵتەنگی و خەمۆکیەکەی لە وەسفکردندا نییە و بە کەسانی نزیکی خۆی وتووە کە نایەوێت ناوی (ئەبو وەدیع) لەسەر شانۆ ستەیج، چونکە ئازاری دەدات”.