لە دێژەی سەردانەکەیدا

پزیشکیان گەیشە سلێمانی

964+

توانا نەقی

پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران دوای سەردانەکەی بۆ هەولێر و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم ئێستا گەیشە سلێمانی و لەفڕۆکەخانە پێشوازی لێ کرا.

بەیانی ئەمڕۆ پینجشەممە، موسعود پزیشکیان سەرۆککۆمار ئێران لە درێژەی سەردانەکەیدا بۆ عێراق سەردانی هەولێری کرد و لەگەڵ سەرۆک وەزیران و سەرۆکی هەرێم کۆبووەوە و چاوی بەسەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانیش کەوت.

کەمێک پێش ئێستاش لە فڕۆکەخانەی سلێمانی پزیشکیان پێشوازی لێ کرا لەلایەن سەرۆکی یەکێتی نێشتیمانی کوردستانەوە.

بە پێی ئەو پلانەی کە راگەیندرابوو بۆ سەردانەکەی سەرۆک کۆمار ئاژانسە فەرمیەکانی ئێران ئاماژەیان بە سێ رۆژ مانەوەی پزیشکیان کردووە لە عێراق و ئەمڕۆ کە هاتووەتە هەرێم دووەم رۆژی سەردانەکەیەتی

عێراق و ئێران 14 یاداشتی لەیەکگەیشتنیان واژۆ كرد

عێراق و ئێران 14 یاداشتی لەیەکگەیشتنیان واژۆ كرد