لە شارباژێر

مین بە شوانکارێکدا تەقییەوە و برینداری کرد

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

مینێک بە گەنجێکی شوانکارەدا تەقیوەتەوە و بریندار بووە، ئێستا ئەو هاوڵاتییە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و لە ژێر چاودێریدایە.

رووداوەکە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 12.9.2024 لە شاخی گمۆی قەزای ماوەت روویداوە.

کامەران حەسەن، قائیمقامی ماوەت بە 964ـی وت، بەیانی ئەمڕۆ لە شاخی گمۆ لە دیوی شاناخسێ مین بە هاوڵاتییەکدا تەقیوەتەوە کە شوانکار بووە و بریندار بووە.

باسی لەوەکرد، هاوڵاتیەکە لە دایکبوی ساڵی 1993 و خەڵکی گوندی قولەرەیسە، لە شاخی گمۆ سەرقاڵی بەخێوکردنی ئاژەڵە، گومان دەکرێت دەستکاری مینەکەی کردبێت و پیایدا تەقیبێتەوە.

روونیشیکردەوە، ئەو شاخە ناوچەیەکی سەختە لە سنورەکەدا و بەهۆی شەڕی ئێران – عێراقەوە رێژەیەکی زۆر مینی لێیە و پاک نەکراوەتەوە، لە لە رابردووشدا  هاوڵاتییانی ناوچەکەیان ئاگادار کردووەتەوە لە مەترسییەکانی مین.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

دوای نۆ رۆژ بریندارێکی تەقینەوەی مین لە پێنجوێن گیانی ...

دوای نۆ رۆژ بریندارێکی تەقینەوەی مین لە پێنجوێن گیانی لەدەستدا