ئەمە سێیەم جارە

بە رێژەی 100% لێخۆشبوون بۆ دەستەبەری کۆمەڵایەتی دەرکرا

964+

ئەحمەد مستەفا

بەپێی نوسراوێكی وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی، بەبڕیاری سەرۆكی حكومەت، فەرمانی لێخۆشبوون بۆ سزای دواكەوتن لەسەر خاوەنكارانی دەستەبەری كۆمەڵایەتی بە رێژەی %100 دەرچوێندرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 11.9.2024، بەپێی نوسراوێكی كوێستان محەمەد وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی تێیدا نوسراوە، پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی پێمان دراوە، بڕیارماندا بە لێخۆشبوون لەسەر قەرزی دەستەبەری کۆمەڵایەتی.

ئاماژە بەوەش كراوە، لێخۆشبوونەكە لەسەر تەواوی 100%ـی سزای دواكەوتنی كەڵەكەبووی سەر خاوەنكارانە، تایبەت بە بەشداریی دەستەبەری كۆمەڵایەتی تا 31ـی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت.

لێخۆشبوون لە دەستەبەری كۆمەڵایەتی بۆ سێیەمین جارە درێژ دەكرێتەوە، لە ماوەی رابردوودا دووجار ئەو بڕیارە دراوە، ئەو بڕیارە لە كاتێكدایە لە ماوەی رابردوو چەند لێخۆشبوونێك لە قەرز دەرچوو، وەك قەرزی ئاو و كارەبا.

نوسراوەکەی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی؛

+964صورة من منصة (شبكة):