عێراق و ئێران 14 یاداشتی لەیەکگەیشتنیان واژۆ كرد
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
دوای سەردانی سەرۆك كۆماری ئێران مەسعود پزیشكیان بۆ بەغدا، ئەمڕۆ عێراق و ئێران 14 یاداشتی لەیەكگەیشتنیان واژۆ كرد.
بە گوێرەی ئەو راگەیاندراوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویكردووەتەوە، 14 یاداشتەكە بەم شێوەیەن:
– بواری هاوكاری مەشق و راهێنان
– بواری وەرزش و لاوان
– بواری رۆشنبیری و هونەری و شوێنەواری
– بواری پەروەردە
– بواری پەیوەندییەكان
– بواری راگەیاندن و میدیا
– بواری گەشتیاری ئایینی
– بواری پۆستە و گەیاندن
– بواری ناوچەی ئازاد لە نێوان هەردوو وڵات
– بواری كشتوكاڵ و سەرچاوە سروشتییەكان
– بواری پاراستنی كۆمەڵایەتی
– بواری مەشقی پیشەیی و هونەری
– بواری پێشخستنی هێزی كار
– بواری چالاكی نێوان ژووری بازرگانیی هەردوو وڵات
سەرۆكی ئێران مەسعود پزیشكیان ئەمڕۆ بە سەردانێكی سێ رۆژ گەیشتە عێراق و بڕیارە سەردانی هەولێر و سلێمانییش بكات.