قالە مەڕە

شمشاڵژەنە ئەفسوناوییەکە، هونەرێكی باڵای خۆڕسك

+964

ژووری هەواڵ

چیرۆکی ئەمجارەمان نە شیعرە و نە گۆرانی بەڵکو ژەنینی شمشاڵێکی ئەفسوناوییە

سەرەتای چیرۆکەکە بۆ لەدایکبوونی منداڵێکی هێدی و ئارام بەناوی قادر لە گوندی کولیجە کە دەکەوێتە نێوان بۆکان و مەهاباد دەگەڕێتەوە

بەهۆی ئارامی و بێدەنگییەکەی هەر لە منداڵییەوە ناسناوی قالە مەڕەی پێدەدرێت

قالە مەڕە باوکی و مامەکانی شمشاڵ ژەن بوونە هەر ئەمەش وایکردووە سێ براکەی تریشی کە لەخۆی گەورەترن شمشاڵ بژەنن

قالە خۆی چیرۆکی ژەنینە ئەفسووناوییەکەی دەگێڕێتەوە و دەڵێت تەمەنم بچووک بوو چووینە داوەتێک و لەوێ براکانم شمشاڵیان دەژەند و منیش کە شمشاڵ ژەنێکی خراپ بووم لەگەڵ ئەوان دەستم پێکرد

بەهۆی خراپی دەنگی شمشاڵەکەی برا گەورەکەی دەیەوێت لێیبدات و دەریدەکاتە دەرەوەی ئاهەنگەکە

قالەش دەگریێت و بەدەم گریانەوە دەچێتە سەر بەردێک و خەو دەیباتەوە لە خەوەکەی پیاوێکی سور دەبینێت و دەڵێت هەستەوە ئێستا کارت تەواوە و شمشاڵ بژەنە

قالە دێت و شمشاڵ دەژەنێت و هەموویان سەرسام دەبن تا ئەوەی لە رۆژی دووەمی ئاهەنگەکە براکانی لە شمشاڵ ژەنین دەوەستن و بەتەنیا قالە مەڕە شمشاڵ دەژەنێت و دواتر لە ساڵەکانی تردا ناوبانگی قالە مەڕە تەواوی ئێران دەگرێتەوە