گۆشتی بەستوو بازاڕی کز دەبێت

هاوردەکردنی ئاژەڵی زیندوو بۆ هەرێم دەستی پێکردووەتەوە

964+

شۆڕش قادری

ماوەیەکە هاوردەکردنی ئاژەڵی زیندوو بۆ هەرێمی کوردستان دەستی پێکردووەتەوە و ئەوەش خواست بۆ کڕینی گۆشتی بەستوو و خواردنیی کەم دەکاتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 10.9.2024 مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی کوردستان بە 964ـی وت، “چەند هەفتەیەکە هاوردەکرکردنی ئاژەڵی زیندوو بە هەموو جۆرەکانییەوە، لە دوو وڵاتی جۆرجیا و ئەرمینیا دەستیپێکردووتەوە و ئەوەش بێگومان کاریگەری لەسەر خواست بۆ کڕینی گۆشتی بەستوو لە بازاڕ و نرخەکەی دەبێت”.

سەبارەت بە رێژەی هاوردەکردنی گۆشتی بەستوو لە یەک مانگدا، مستەفا شێخ عەبدوڵڕەحمان وتی، “هیچ ئامارێک لەوبارەیەوە لەبەردەستدا نییە”.

لە ماوەی رابردوودا  لە بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، بەهۆی کەمی ئاژەڵ لە ناوخۆدا و رێگری لە هاتنی لە بەشێکی دەروازەکانەوە، نرخی گۆشتی سوور بەرزبووەوە و بەجۆرێک لە هەرێمی کوردستان نرخی کیلۆیەک گۆشتی سوور گەیشتە نزیکەی 24 هەزار دینار.

ئیتر لە سلێمانییەوە ئاژەڵ بۆ عێراق ناڕوات

ئیتر لە سلێمانییەوە ئاژەڵ بۆ عێراق ناڕوات

لە شەش مانگدا عێراق 400 هەزار تۆن سەوزە و میوە و بەرهەمی ...

لە شەش مانگدا عێراق 400 هەزار تۆن سەوزە و میوە و بەرهەمی ئاژەڵی هەناردە کردووە