لە دهۆک

باوکێک کوڕەکەی خۆی کوشت

+964

دلۆڤان رەمەزان – دهۆک

دوێنێ شەو کاژمێر 11:30خولەک، لە گەڕەکی رەزا لە  سەنتەری شاری دهۆک، باوکێک کوڕەکەی خوی کوشت، پۆلیسیش دەڵێت بکوژەکەمان دەستگیرکردووە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکەین.

هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک بە 964ـی وت، دوێنێ شەو پیاوێک کوڕەکەی خۆی کوشتووە، راستەوخۆ پۆلیس گەیشتووەتە شوێنی رووداوەکە و بکوژەکەیان دەستگیرکردووە.

روونیشیکردەوە، تاوەکو ئێستا نازانین هۆکاری کوشتنەکە چی بووە، سەرقاڵی لێکۆڵینەوەین لەگەڵ تۆمەتبارەکە بۆ ئاشکرا کردنی هۆکارەکەی.

ئەو کەسەی کە کوژراوە تەمەنی 30 ساڵە، پیشەی پێشمەرگەیە و پلەی رائیدی هەیە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

گەنجێک لە بامەڕنێ کوژرا و هاوڕێیەکی بە کوشتنی تۆمەتبار...

گەنجێک لە بامەڕنێ کوژرا و هاوڕێیەکی بە کوشتنی تۆمەتبارە