دیمەنه ساتی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەی بازاڕی لەنگەی هەولێر.فۆتۆ:964
هاوکاری دارایی و لێخۆشبوون لە باج
دوکاندارانی زیانلێکەوتووی بازاڕەکانی لەنگە و شێخەڵا قەرەبوو کرانەوە
964+
شۆڕش قادری
دوکاندارانی زیانلێکەوتووی بازاڕی لەنگە و شێخەڵا لە هەولێر، بە دوو ملیۆن دینار هاوکاری دارایی و لێخۆشبوون لە وەرگرتنی باج بە رێژەى لە 30% بۆ ساڵى 2023 و لە 100% بۆ ساڵی 2024، قەرەبوو کرانەوە.
ئەمشەو 9.9.2024 لە رێوڕەسمێکدا و بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر كاسبكاران و دوکاندارانى زیانلێكهوتووی بازاڕەكانی لەنگە و شێخەڵا بە بڕی دوو ملیۆن دینار هاوکاری دارایی و لێخۆشبوون لە وەرگرتنی باج و بە رێژەى لە 30% بۆ ساڵى 2023 و لە 100% بۆ ساڵی 2024، قەرەبوو کرانەوە، ئەوە جگە لە لێخۆشبوونى کرێى ساڵانە و رسووماتى خۆڵ و خاشاک.
ئەمساڵ دوو جار ئاگر لە بازاڕی لەنگەی هەولێر کەوتەوە و لە هەردوو جارەکەدا 114 دوکان سووتان و جارێکیش ئاگر لە بازاڕی شێخەڵا کەوتەوە و بەهۆیەوە 17 دوکان سووتان.
بە وتەی پارێزگاری هەولێر، دوو کۆمپانیا کارەکان دەکەن بۆ نۆژەنکردنەوەی بازاڕی لەنگە و 600 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوە.
رۆژی یەکشەممەش 8.9.2024 زیانلێکەوتووانی بازاڕی قەیسەری بە بڕی 2 بۆ 20 ملیۆن دینار قەرەبوو کرانەوە، هەروەها بۆ ماوەی یەك ساڵیش لە پارەی ئاو، كارەبا، تابلۆ و خاشاك بەخشران.
دوکاندارانى لەنگەى هەولێر بەچەند شێوەیەک قەرەبوو دەکرێنەوە
قەرەبوو
پارێزگاری کەرکوک:
"شیو و دۆڵەكان لە مافیاكانی زەوی وەردەگرینەوە و سزاشیان دەدەین"
داوا لە حکومەت دەکات قەرەبووبکرێتەوە
زیانلێکەوتووێکی چەمچەماڵ؛ ئەوەی چەند ساڵە کۆیدەکەمەوە لافاو لێی بردم
چوار ساڵە هیچ هاوکارییەک نەکراون
یهكهم بارانبارین ژیانی ئاوارەکانى كهمپی سهردەشتی سهخت و قوڕستر كرد
لە هەولێر گردبوونەوە