دەربەندیخان

دواى دوو ساڵ تەنیا 33%ـى رێگاى ناوتاق تەواو بووە

964+

میلاد جەلال_گەرمیان

دواى دوو ساڵ لە دانانى بەردى بناغەى، هێشتا یەک لەسەر سێى پڕۆژەى رێگاى ناوتاق- زەڕایەن تەواو بووە، قایمقامى دەربەندیخانیش دەڵێت، بە تەواو بوونى پڕۆژەکە رووداوەکانى هاتوچۆ کەمدەبنەوە و ئابوورى سنوورەکە دەبوژێنێتەوە.

 درێژی رێگاکە و تەواوی پرۆژەکە 22 کیلۆمەترە

سلێمان محەمەد، قایمقامی قەزای دەربەندیخان بە 964ى وت،”بەھۆی خراپی ڕێگای دەربەندیخان_زەڕایەن، بەردەوام ڕووداوی ھاتووچۆ رووی دەدا، بۆیە رێگای ناوتاق زەڕایەن وەک بەدیلی ئەو رێگەیەیە”.

“بەتەواو تەواوبوونی رێگاکە، ھاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارھەڵگر دەکەوێتە رێگای ناوتاق، پێشتریش ئەزمونمان ھەبووە کە ھاتووچۆی بارھەڵگر کەوتۆتە ئەو رێگایە لەکاتی نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان، بەڕێژەی 70% رووداوەکانی ھاتووچۆ کەمی کردبوو”، سلێمان محەمەد وای وت.

بە وتەى قایمقامى دەربەندیخان، خراپی رێگای دەربەندیخان_زەڕایەن، کاریگەری کردۆتە سەر ھاتنی گەشتیار بۆ سنوورەکە لەبەر مەترسی رووداوی ھاتووچۆ، بۆیە وەک دەڵێت،”بە تەواو بوونى ئەو رێگایە، ئاستى گەشتیارى و ئابوورى لە سنوورەکە دەبوژێتەوە”.

“رێگای ناوتاق_زەڕایەن لە ساڵی 2022 بەردی بناغەی دانراوە، بەڵام تائێستا 33%ـى کارەکانی تەواو بووە”، قایمقامى دەربەندیخان واى وت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

قۆناغێکی رێگای ناوتاق - دەربەندیخان قیرتاوکرا

قۆناغێکی رێگای ناوتاق - دەربەندیخان قیرتاوکرا