لە 14ـەی ئەم مانگە و رۆژانی دواتر

شانۆیی “داسکڵۆس” لە کەلار نمایش دەکرێت

+964

توانا نەقی

لە کۆتایی هەفتەی داهاتووەوە شانۆیی “داسکڵۆس” لە کەلار نمایش دەکرێت، بڕیارە شانۆییەکە چەند رۆژێک نمایش بکرێت و دواتریش ببرێتە شارەکانی دیکەی کوردستان.

شانۆکە لە نووسینی ئەلێکساندەر ڤامبیلۆڤ و وەرگێڕانی مەریوان هەڵەبجەییە، حەمە هیجران دەرهێنانی بۆ شانۆکە کردووە و سەربەست ئەحمەدیش بەڕێوەبەری بەرهەمی شانۆکەیە.

حەمە هیجران دەرهێنەری شانۆی داسکڵۆس بە 964ـی وت، لە رۆژی 14.9.2024ـەوە نمایشیان لە کەلار دەستپێدەکات و رۆژانی دواتریش هەر بەردەوام دەبن، لە پلانیاندایە دوای کەلار لە شارەکانی دیکەش نمایشی بکەن.

وتیشی، لە مانگی شەشی ئەمساڵەوە پرۆڤە دەکەن و شانۆکە لە سەرەتادا باسی دژایەتی قەڵەم و رۆشنبیری دەکات، دواتر هاوڕادەبنەوە و پشتگیری لێ دەکەن، ئەو زیاتر ناوی شانۆییەکەی رووننەکردەوە و دایانناوە بۆ رۆژانی نمایش بە بینەرانی بڵێن.

شانۆی داسکڵۆس شەش ئەکتەر رۆڵی تێدا دەبینن، کە پێکهاتوون لە ( حەمە کامیل، راوێژ کەریم، سەباح حسێن، رۆژان مستەفا، شاز ئاری و چیمەن محەمەد).

فیلمی ترسناک و شانۆیی رۆمیۆ و جولێت بینەری کوردستان کۆ...

فیلمی ترسناک و شانۆیی رۆمیۆ و جولێت بینەری کوردستان کۆدەکەنەوە