"لەبەر گەرما خۆمان و کڕیارانیش بێزار بوون"

دوکاندارانی بازاڕی داون تاون گلەییان لە نەبوونی خزمەتگوزاری هەیە

+964

شۆڕش هەرکی – هەولێر

ژمارەیەک دوکانداری بازاڕی داون تاونی هەولێر گلەییان لە نەبوونی خزمەتگوزاری هەیە لەناو بازاڕەکەیاندا و داوای چارەسەر دەکەن.

بەشی زۆری ئەوانەی گلەییان هەیە لە قاتی ژێرەوەی بازاڕەکەن و گەرمای هاوین وەزعیانی شڕ کردووە و دەڵێن، کاریگەری کردووەتە سەر فرۆشتن و نەمانی موشەتریشیان .

شەیدا خالید، یەکێک لەو دوکاندارانەیە و ئەمڕۆ شەممە بە 964ـی وت، بەشی زۆری دوکاندارەکان قەرزارن و داوادەکەن دوکان و ستاندەکانیان بەناو بکرێت، چونکە ئێرە شوێنی کەسابەت و هەژارەکانە”.

حاجی سەربەست، یەکێکی دیکەیە لەو دوکاندارانە و بە 964ـی وت، “لە %80ـی دوکاندارانی ئێرە کێشەی نەبوونی خزمەتگوزاریان هەیە، مەسعەدی کارەبایی و پانکە و موبەریدە هیچی کارناکات و هاوڵاتی کاتێک دێتە ئەم بازاڕە دەکوڵێت و دوکاندارەکانیش قەرزێکی زۆریان لەسەر کەڵەکەبووە و لێیان وەرناگیرێت.

هەنگاو سامی و ئاسۆ، ئەوانیش دوو دوکاندرای دیکەن و قسەیان بۆ مایکی 964 کرد و دەڵێن، کڕیار ئەگەر ناچار نەبێت نایەتە ئێرە، چونکە گەرمایەکی زۆری هەیە و هەواگۆڕکێی تێدا کارناکات و بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییەوە چەندین دوکان داخراون.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

کێشەی خاوەن كۆشكەكانی داون تاون چارەسەر كرا

کێشەی خاوەن كۆشكەكانی داون تاون چارەسەر كرا