بەم گەرمایە

سبەینێ پیرەمەگرونییەکان شەش کاتژمێر بێ کارەبا دەبن

964+

ژووری هەواڵ

کارەبای سلێمانی لە ئاگادارییەکدا بۆ دانیشتووانی ناحیەی پیرەمەگرون دەڵێت، سبەی شەممە بۆ ماوەی شەش کاتژمێر کارەبایان دەکوژێنرێتەوە.

ئەمڕۆ هەینی 6.9.2024، بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی کارکردن لە هێڵی 132 کەیڤی بازیان و گواستنەوەی کارەباکەیان بۆ سەر وێستگەی پیرەمەگرون، بۆ ماوەی شەش کاتژمێر کارەباکەیان دەکوژێنرێتەوە.

سیروان محەمەد، وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، سبەی شەممە 7.9.2024، بڕانی کارەبای ناحیەی پیرەمەگرون لە کاتژمێر 7:00ـی بەیانی بۆ 1:00ـی پاش نیوەڕۆ دەبێت و هۆکارەکەشی گواستنەوەی کارەباکەیانە بۆسەر وێستگەی پیرەمەگرون، بەمەبەستی سوککردنی لۆدی وێستگەی تاسڵوجە.

دواین جار لە مانگی نۆی ساڵی رابردوودا، لە سنووری ناحیەی پیرەمەگرون، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بە بڕی 127 ملیۆن دینار دەستی بە جێبەجێکردنی چەند پرۆژەیەکی کارەبا کرد.

نەخۆشخانەى پیرەمەگرون بوون بە خاوەنى ئەمبوڵانسێکى نوێ

نەخۆشخانەى پیرەمەگرون بوون بە خاوەنى ئەمبوڵانسێکى نوێ