279 ملیار دۆلار لە یەک رۆژدا

ئەمە گەورەترین زەرەرە لە مێژوودا

964+

ژووری هەواڵ

سێشەممەى رابردوو، کاتێک بازاڕی پشکەکان داخرا، رێژەی پشکەکانی کۆمپانیا ئینڤێدیا 9.5%ـى لێبووبووەوە، بەمەش کۆمپانیاکە لەماوەى یەک رۆژدا رۆژدا 279 ملیار دۆلار زەرەری کردووە.

جێنسن هوانگ خاوەنی کۆمپانیاکە بە تەنیا خۆی 10 ملیار دۆلار زیانی بەرکەوت، بەمەش کۆی سامانەکەی دابەزی بۆ 94.9 ملیار دۆلار

زەرەرەکەی ئینڤێدیا گەورەترین زەرەرە بەر پشکی کۆمپانیایەک کەوتبێت، بەڵام کۆمپانیا گەورەکانی تریش زەرریان زۆر کردووە.

ئینڤیدیا گەورەترین کۆمپانیای دروسکردنی گرافیک کارتە، ئەگەر گرافیک کارت نەبێت نە کۆمپیوتەرو نە پلەیستەیشن و نە ئامێرە گرنگەکانی گرێدراو بە کۆمپوتەر کارناکەن.

بلومبێرگ دەڵێت، هۆکاری ئەم خێرا دابەزینەی نرخی ئینڤێدیا لە بازاڕدا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە وەزارەتی دادی ئەمریکا لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کۆمپانیاکە دەستپێکردووەو لەسەر چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ زیرەکی دەستکرد.

کۆمپانیای BMW کەوتە زەرەرەوە

کۆمپانیای BMW کەوتە زەرەرەوە