بیانین و 14 کیلۆگرام کریستاڵیان پێگیراوه‌

له‌ هه‌ولێر چوار بارزگانى ماده‌ى هۆشبه‌ر دەستگیرکران

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشی هه‌ولێر، ده‌ستگیركردنى چوار بازرگانى ماده‌ى هۆشبه‌رى بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت، هه‌ر چوار بازرگانه‌كه‌ بیانین.

ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، لە پڕۆسەیەکی بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری ورد کە چەند رۆژێکی خایاند لەلایەن تیمەکانی بەدواداچوون، دوێنێ چوارشه‌ممه‌ توانیویانه‌ ئه‌م بانده‌ مه‌ترسیداره‌ى بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیربکه‌ن.

ئاسایشی هه‌ولێر كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ راگه‌یتندراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، ده‌ڵێت “چوار تۆمەتباره‌ بیانییه‌كه‌، بەنیازبوون بڕی 14 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ بهێننە ناو هەرێم و لەنێو تایەی بارهەڵگر بە شێوازێکی زۆر ورد حەشاریان دابوو” .

تۆمەتبارەکان رادەستی یاسا کراون و بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت .

له‌ كه‌مینێكدا 10 تۆمه‌تبارى ماده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ستگی...

له‌ كه‌مینێكدا 10 تۆمه‌تبارى ماده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ستگیركران