کارمەندانی بەرگری شارستانی هەولێر

لەپای ماندوبوون و سڵ نەکردنەوەیان لە ئاگر ئەمڕۆ خەڵات کران

+964

ئارام ئەبوزێد – هەولێر

زانکۆی ئەربیلی نێودەوڵەتی ئەمڕۆ لە پای ماندووبوون و سڵ نەکردنەوە لە ئاگر و ئەرکەکەیان خەڵاتی رێزلێنانی بەخشێ بە ژمارەیەک لە کارمەندی بەرگری شارستانی.

بە بەشداری تیمەکانی بەرگری شارستانی و پارێزگاری هەولێر و چەندان کەسایەتی لە مەراسیمێکی رێزلێنان لە لایەن زانکۆی ئەربیلی نێودەوڵەتی بۆ تیمەکانی بەرگری شارستانی بەڕێوەچوو.

دارا شێروانی ئەندامی دەستەی ئەمینداران لە زانکۆی ئەربیلی نيودەولەتی بۆ 964 وتی، ئەوان هەست بە ماندووبوونی تیمەکانی بەرگری شارستانی دەکەن بەهۆی ئەو ئاگرە زۆرانەی دەکونەوە بەردەوام لە ئەرکدان و گیانیان لە مەترسیدایە، بۆیە هەستاون بە خەڵاتکردنیان.

عەبدولسەمیع ئەبوبەکرد کارمەندی بەرگری شارستانی و باوکی کارمەندێک کەلە کاتی ئەرکدا گیانی لەدەستداوە بە 964ـی وت، ئەمڕؤ دڵخۆشە بەو رێزلێنانە، ئەو هەستێکی جیاوازی هەیە چونکە چوار ساڵ پێش ئێستا کوڕەکەی کە کارمەندی بەرگری شارستانی بووە لە کاتی ئەرکدا بە دووکەڵی ئاگرێک گیانی لەدەستداوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

کارمەند و ئەفسەرانی بەرگری شارستانی هەولێر پێشخستنیان...

کارمەند و ئەفسەرانی بەرگری شارستانی هەولێر پێشخستنیان بۆ کرا