10ـەی ئەم مانگە وردبینی بۆ ناوەکانیان دەکرێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا: وانەبێژان دەبێت بە کرداری وانەبێژ بووبێتن ئەگینا دانامەزرێن

+964

توانا نەقی

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم گشتاندنێکی بۆ هەموو زانکۆکان دەرکردووە و دەڵێت، دەبێت بەڵگەی تەواو و سەلمێنەر هەبێت کە ئەو وانەبێژانەی ناویان بەرزکراوەتەوە بۆ دامەزراندن بە کرادری وانەبێژ بووبێتن.

گشتاندنەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دوێنێ 4.9.2024 بە واژۆی وەزیر دەرکراوە و ئاراستەی سەرجەم زانکۆکان کراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، وانەبێژان ئەوانە دەگرێتەوە کە لە ساڵانى خوێندنى (2019-2020) تاوەکو (2023-2024) وانەبێژ بوون لە زانکۆ و دامەزراوەکانى دیکەى سەر بە وەزارەتى خوێندنى باڵا.

هەر لە گشتاندنەکەدا هاتوە پێویستە بەڵگەنامەى پێویست هەبێت کە بیسەلمێنێت ئەو کەسانە بە کردارەکى وانەبێژ بوون لە زانکۆکان، واتە “پارەی وەرگرتبێت یان ناوى لە خشتەى وانە وتنەوەدا هەبێت یاخود فەرمانى زانکۆیی هەبێت” بە پێچەوانەوە هەر ناوێک وەک وانەبێژ بۆ وەزارەتەکەمان بنێرن و مەرج و خاڵەکانى ئاماژە پێکراوى سەرەوەى تێدا نەبێت لێپێچینەوەى یاسایی ئەنجام دەدرێت.

وەزاەرە دەشڵێت، سەرجەم ئەو ناوانەى کە زانکۆکان بۆ وەزارت ناردویانە یاخود ئامادەکراون بۆ ئەوەى بۆمان بنێرن، لەسەر بنەماى ناوەڕۆکى ئەم گشتاندنە پێداچونەوەو وردبینى بۆ بکەن تاوەکو کۆتاى دەوامى رۆژى دوشەممەى داهاتو ڕرێکەوتى 9.9.2024 وەک دوا وادە بەدەستمان بگات بۆ ئەوەى کارى پێویست لەلایەن وەزارەت ئەنجامبدرێت، بۆیە هەر زانکۆیەک ناوەکان تا ئەو رێکەوتە نەنێرێت وانەبێژانی بێ بەش دەبن و کاریان لەسەر ناکرێت.

لە رۆژی سێشەممەی داهاتووەوە 10.9.2024 لێژنەی وردبینی لە وەزارەت دەست بە وردبینی ناوى وانەبێژان دەکات و لیستى ناوەکان یەکدەخاتم بۆ دامەزراندنیان بە شێوەی گرێبەست.

رۆژی 28.8.2024، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم بڕیاریدا بە دامەزراندنی سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و پەروەردە بە شێوەی گرێبەست بە پێی رێنمایی دارایی ژمارە 10ـی ساڵی 2019″.

عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا بە 964ـی راگەیاند، لەئێستادا ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ کە سەر بە وەزارەتەکەن، هەزار و 982 مامۆستان.

بڕیاردرا بە دامەزراندنی هەموو مامۆستایانی وانەبێژ لە ...

بڕیاردرا بە دامەزراندنی هەموو مامۆستایانی وانەبێژ لە خوێندنی باڵا