رێکارەکە بۆچی بوو؟

سەکۆی ئەلیکترۆنی 95%ی گواستنەوەی دراوی رێکخستووە

964+

ئەحمەد مستەفا

ئەمڕۆ چوارشەممە، بانکی ناوەندی عێراق میکانیزمی کۆتاییهێنان بە سەکۆی ئەلیکترۆنی بۆ گواستنەوەی دراوی بیانی ئاشکراکرد، کە بانکەکە دەڵێت، ئەو هەنگاوە بۆ ئەوە بوو، “دراوەکان پێش ناردنی کۆنتڕۆڵ بکرێن نەک پاش گەشتنی”.

بانکەکە لە بەیاننامەیەکدا کە 964 بینویەتی ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاندووە، “سەکۆی ئەلیکترۆنی بۆ گواستنەوەی دراوی دەرەکی کە لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە بەڕێوەدەبرێت، وەک قۆناغی یەکەم بۆ رێکخستنەوەی گواستنەوەی دارایی بووە، بەشێوەیەک کە کۆنتڕۆڵی پێشوەختە بەسەریدا مسۆگەر بکات”.

ئەو هەنگاوە وایکرووە بانکەکان، بە ناوبژیوانی کۆمپانیایەکی وردبینی نێودەوڵەتی پێشوەختە بەدواداچوون بۆ گواستنەوەی دراوەکان بکەن پێش ئەوەی لەلایەن بانکە پەیوەندیدارەکانەوە جێبەجێ بکرێن.

بانکی ناوەندی ئاماژەی بەوەشکردووە، “لە ماوەی ساڵی 2024 و تا ئێستا 95%ی پڕۆسەی گواستنەوە لە سەکۆی ئەلیکترۆنییەوە بۆ میکانیزمی بانکی راستەوخۆی پەیوەندیدار لەنێوان خۆی و بانکەکانی عێراقدا تەواو کراوە، ئەمەش بەو مانایەیە کە تەنیا نزیکەی 5%ی کارەکانی ماون پێش کۆتایی ئەمساڵ دەگوازرێنەوە”.

ترس لە کۆتایی هاتنی سەکۆکە و میکانیزمە رێکخراوەکە هەیە کە بەهای دینار دابەزێنێت، بەڵام بانکەکە دەڵێت بەپێی پلانەکە،” هەندێک چاوەڕوانی سەبارەت بە ئەگەری کاریگەرییەکان لەسەر نرخی ئاڵوگۆڕ و کارەکانی گواستنەوە بێ بنەمان، چونکە پرۆسەی تەواوکاری لەناوکاو روونادات، یان لە یەک بەشدا”.

بانکەکە ئاشکرایکردووە، بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی ئیمارات، تورکیا، هیندستان، چین نزیکەی 70%ی بازرگانی دەرەکی عێراق وەک (هاوردە) پێکدەهێنن، هاوکات “لەگەڵ دابینکردنی کەناڵەکان بۆ گواستنەوەی کەسی بۆ مەبەستی کڕینی دەرەکی لە رێگەی کەناڵەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی گواستنەوەی پارە، فرۆشتنی کاش بە گەشتیاران، و پێدانی دۆلاری کاش بۆ گواستنەوەی هاتوو بۆ ئەو شوێن و مەبەستانەی کە دیاریکراون”.

هەنگاوەکەی بانکی ناوەندی بەهای دۆلار دابەزێنێت؟

هەنگاوەکەی بانکی ناوەندی بەهای دۆلار دابەزێنێت؟