دوای 33 ساڵ لە داخستنی

باڵیۆزخانەی سویسرا لە عێراق دەکرێتەوە

964+

ژێوار خدر

دوای 33 ساڵ لە داخستنی، وڵاتی سویسرا بڕیارە جارێکی تر باڵیۆزخانە لە بەغدای پایتەختی عێراق بکاتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 3.9.2024، وەزارەتی دەرەوەی عێراق راگەیاندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، ”پێشوازی لە کردنەوەی باڵیۆزخانەی سویسرا دەکەین لە بەغدای پایتەخت، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی پتەوکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتە.

دەشڵێت، ”کردنەوەی باڵیۆزخانەکە، رەنگدانەوەی خواستی هەردوولایە بۆ چەسپاندنی هاوکاری لە بوارە جیاجیاکاندا.”

وەزارەتەکە دووپاتی دەکاتەوە، کە کردنەوەی باڵیۆزخانەی سویسرا نیشانەیەکی ئەرێنییە لە رەوتی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان و ئاسۆی نوێ دەکاتەوە بۆ هاوکارییە بەرهەمدارەکانی نێوان هەردوو وڵات بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی دوو گەلی دۆست بکات.

وڵاتی سویسرا لە ساڵی 1991، بەهۆی جەنگی کەنداو، کە جەنگێک بوو لەلایەن هاوپەیمانانەوە دژی حکومەتی ئەو کاتەی عێراق کرا، کە سەدام حوسێن سەرکردەی بوو، باڵیۆزخانەکەی لە عێراق داخست.

وەزارەتەکانی عێراق زیاتر لە چوار ترلیۆن دینار قەرزدار...

وەزارەتەکانی عێراق زیاتر لە چوار ترلیۆن دینار قەرزداری پارەی کارەبان