بۆ مانگی حەوت

وەزارەتی دارایی هەرێم: موچەی خانەنشینی بە هاوتاکراوی لەگەڵ عێراق دابەش دەکرێت

+964

توانا نەقی

بە بڕیاری وەزیری دارایی هەرێم موچەی مانگی تەموزی خانەنشینانی هەرێم بە هاوتاکراوی لەگەڵ عێراق دابەشدەکرێت.

چەند خولەکێکە وەزارەتی دارایی بڵاویکردەوە، موچەی مانگی تەمووزی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان، بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو و بە هاوتاکراوی هاوشێوەی عێراق دابەش دەکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە نزیکەی دوو مانگە موچەی مانگی حەوت دواکەوتووە و موچەخۆران موچەیان وەرنەگرتووە.