خه‌ریكی دیاریكردنى جۆ و پاقله‌شن
كشتو‌كاڵى هه‌ولێر دوو جۆر گه‌نمى دیكه‌ى نوێی تۆماركرد
964+
فەرهاد حەسەن
توێژینه‌وه‌ى كشتو‌كاڵى هه‌ولێر، بڕیاری دا دوو جۆر گه‌نمى دیكه‌ى نوێی وه‌ك بنه‌تۆ زیاد بكات و بۆ ساڵى داهاتوو بدرێته جوتیاران و بچێندرێت، هاوكات خه‌ریكی دیاریكردنى جۆرى نوێی جۆ و پاقله‌شن، به‌ڵام تا ئێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌نجام.
به پێی ئه‌و ئاماره‌ى كه پێشتر بەڕێوەبەرایه‌تیی بەرهەمهێنان و پەسەندکردنی بنەتۆو لە وەزارەتی کشتوکاڵ به 964ـى دابوو، له هه‌رێمی كوردستان 33 جۆر بنه‌تۆى گه‌نم و شه‌ش جۆر نۆك و سێ جۆر بنه‌تۆوى پاقله‌ش په‌سه‌ندكراون و ساڵانه‌ش له‌لایه‌ن جوتیارانه‌وه ده‌چێندرێن.
عه‌بدولسه‌مه‌د مه‌حمود ساڵح، به‌ڕێوه‌به‌رى توێژینه‌وه‌ى كشتو‌كاڵى هه‌ولێر، تۆماركردنى دوو جۆرى نوێی بنه‌تۆى گه‌نمى بۆ 964 ئاشكرا كرد، كه بۆ ئه‌مساڵ ئاماده كراون بدرێته جوتیاران بۆ چاندن.
وتیشی “دوو جۆره نوێیه‌كه به‌ناوه‌كانى هه‌ولێر16 و هه‌ولێر5 تۆمار كراون”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، خه‌ریكی دیاریكردنى جۆرى نوێى بنه‌تۆن بۆ جۆ و پاقله‌مه‌نییه‌كان، به‌ڵام هێشتا نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌نجام و له توێژینه‌وه‌دان.
روونیشیكردنه‌وه ئه‌مساڵ ئافاتى ژه‌نگهه‌ڵهێنان رووبه‌ڕووى گه‌نم ببووه‌وه، ده‌نا جۆرى دیكه‌شیان بۆ گه‌نم دیاریی ده‌كرد.
به‌قسه‌ى ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره، هه‌ر توێژینه‌وه‌یه‌كیان بۆ ده‌ستنیشانكردنى بنه‌تۆوى نوێ ماوه‌ى سێ تا چوار ساڵى پێده‌چێت، كاتى ده‌ستپێكردنی توێژینه‌وه‌كانیش به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له سه‌ره‌تاى وه‌رزى چاندن و كۆتایی وه‌رزه‌كه‌دا ده‌بێت.