لە دوێنێ ئێوارەوە گیریانخواردبوو

کۆچبەرە کوردەکانی ئاوەکانی یۆنان رزگار کران

964+

ژووری هەواڵ

ئەو کۆچبەرانەی کە لە دەریای ناوەڕاستدا بەلەمەکەیان کون ببوو، بەوهۆیەوە گیریانخواردبوو، رزگار کران.

بەلەمەکە نزیکەی 60 سەرنشینی هەڵگرتبوو کە زۆربەیان کورد بوون، لە خۆرئاوای یۆنان لە دەریای ناوەڕاست پەکیکەوتبوو و سەرنشینەکانیشى لە رێگەى کورتە ڤیدیۆیەکەوە داواى بەهاناوەچوونیان دەکرد.

ئەمڕۆ شەممە 31.8.2024, رەنج پشدەری، رۆژنامەنووس و چالاكوانی كاروباری پەنابەران بە 964ـی رایگەیاند، کۆچبەرەکان 58 هاونیشتیمانی باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستانن، بەگوێرەی زانیارییەکانیش لە ئێوارەی دوێنێوە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ گیریان خواردبوو.

“بەپێی دوایین زانیاری کۆچبەرەکان رزگارکراون، ئێستاش بە بەلەمێکی گەورە بە سەلامەتی گواستراونەتەوە بۆ ناو خاکی یۆنان “، رەنج پشدەری وای وت.

تەرمى 12 کۆچبەر گەیشتەوە هەولێر

تەرمى 12 کۆچبەر گەیشتەوە هەولێر

بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمى 12 کۆچبەر گەڕێنرانەوە و ژن و مێر...

بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمى 12 کۆچبەر گەڕێنرانەوە و ژن و مێردێکیش بەیەکەوە گیانیان لەدەست دا