"سێیەم حاڵەتی خنکانە لەمڕۆدا"

مێردمنداڵێکی تەمەن 15 ساڵان لە سۆران خنکا

964+

شۆڕش قادری

دیسان مەلەکردن لە نێو رووبارەکان کارەساتی نایەوە و مێردمنداڵێکی تەمەن 15 ساڵ لە سۆران خنکا.

کاروان میراودەلی وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران بە 964ـی وت، “کاتژمێرێک لەمەوبەر مێردمنداڵێک بە ناوی راوێژ رەسوڵ تەمەن 15 ساڵ و دانیشتووی گەڕەکی بەرگوانی سۆران لە کاتی مەلەکردن لە رووباری کاولۆکان خنکاوە”.

“رووداوەکە بەو شێوەیە بووە، ئەو مێردمنداڵە لەگەڵ سێ هاوڕێی تری بە مەبەستی مەلەکردن و خۆفێنککردنەوە، چوونەتە نێو رووباری کاولۆکان و بەهۆی ناشارەزایی و مەلەنەزانینەوە، ئەو کەسەیان خنکاوە”، کاروان میراودەلی وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سۆران کراوە و کەمێکیتر رادەستی خانەوادەکەی دەکرێتەوە.

تا کاتی داڕشتی ئەم هەواڵە، ئەمە سێیەم حاڵەتی خنکانە کە ئەمڕۆ لە سنوورەکانی سۆران، زاخۆ و هەولێردا روودەدەن.

گەنجێک لە زێی گەورە خنکا

گەنجێک لە زێی گەورە خنکا