لە سێگردکان

300 داری زیتون چێندران

+964

ژێوار خدر

شارەوانی ناحیەی سێگردکان، لەپێناو زیادکردنی رێژەی سەوزایی و فەراهەم کردنی ژینگەیەکی تەندروست، پڕۆژەی چاندنی 300 داری زەیتونی جێبەجێ کرد.

بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی سێگردکان بڵاویکردووەتەوە، پڕۆژەکەیان بەرلە چاندنی دارەکان بە دانانی سیستەمی ئاودێری بە بۆری پۆلی ئەثیلین قەبارەی 75 و 32 ملیم دەستی پێکردووە.

دەشڵێت، لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی هەولێر، 300 داری زەیتونیان بە بەرزی مەتر و نیوێک بۆ دوو مەتر، لەسەر رووبەری  8 هەزار مەتر دووجا لە گردەکانی پشت ماڵان، میرسێودین لەناو سەنتەری ناحیەکە و گردی پڕۆژەی ئاوی گوندی ئۆمەرگومبەت چاندووە.

لە یەک کاتدا بۆ سێگردکان سێ پڕۆژە جێبەجێدەکرێن

لە یەک کاتدا بۆ سێگردکان سێ پڕۆژە جێبەجێدەکرێن