قوتابیانی دەرچووی پۆلی 12

ئەگەر دەتەوێت ببیتە پێشنوێژ و وتارخوێن داواکاری پێشکەش بکە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

پەیمانگای پێشنوێژ و وتارخوێنان لە هەولێر رایگەیاند، دەرگای پەیمانگاكەیان بۆ وەرگرتنی قوتابیان بۆ ساڵی نوێی خوێندن كرایەوە، بەڵام بە مەرج.

پەیمانگاكە ئەمڕۆ پێنجشەممە 29.8.2024 لە ئاگادارینامەیەكدا لە فەیسبوك قوتابیان و ئارەزوومەندانی خوێندن ئاگادار دەكاتەوە، قوتابی بۆ ساڵی خوێندنی 2024 – 2025 لە بواری زانستە ئەکادیمی و شەرعییەکان وەردەگرن.

ئاماژەیان بەوەش كردووە، بە پێی مەرج و رێنماییانەی دایانناوە قوتابی دەرچووی پۆلی 12ی خوێندنی ئیسلامی، یان زانستی و وێژەیی بێت.

پەیمانگەكە، كە سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینییە، رایگەیاندووە تا 2.9.2024 داواكاریی قوتابیانی ئارەزوومەند وەردەگرن، هەروەها ژمارە تەلەفۆنی 07504100827یان داناوە، بۆ ئەوانەی پرسیاری زیاتریان هەیە.

هاوكات فۆڕمی وەرگرتن و زانیاری و رێنماییەكانیشیان بڵاوكردووەتەوە، كە ئەمانەن:

په‌یمانگایه‌كى تایبه‌ت بە پێشنوێژ و وتارخوێنان ده‌ك...

په‌یمانگایه‌كى تایبه‌ت بە پێشنوێژ و وتارخوێنان ده‌كرێته‌وه‌