ئۆتۆمبێله‌كه‌شی ده‌ستبه‌سه‌ركرا

له‌ خه‌لیفان كه‌سێك به‌ 40 فه‌رده‌ خه‌ڵوزه‌وە ده‌ستگیركرا

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

دارستان و ژینگه‌ى سۆران ده‌ڵێت، كه‌سێكی سه‌رپێچیكاریان ده‌ستگیركردووه‌ خه‌ریكی گواستنه‌وه‌ى 40 فه‌رده‌ خه‌ڵوزى نایاسایی بوو، په‌ڕاوى لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كردووه‌ته‌وه ‌و راده‌ستى دادگایان كردووه‌.

رووداوه‌كه‌ دره‌نگانى شه‌وى رابردوو دواى كاتژمێر 12:00ـى شه‌و روویداوه‌، كاتێك زانیاریان له‌سه‌ر ئه‌م كه‌سه‌ پێده‌گات مه‌فره‌زه‌یه‌كیان ده‌چێته‌ دۆڵى ئالانه‌ له‌ خه‌لیفان و كه‌سه‌كه‌ به‌ خه‌ڵوز و ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ش ده‌ستگیرده‌كه‌ن كه‌ ده‌یویست پێیان بگوازێته‌وه‌.

عه‌قید ئه‌میر خۆشه‌وى، وته‌بێژى پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى سۆران، به‌ 964ـى راگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه‌ سه‌رپێچیكاره‌ كارى بازرگانیكردن و كڕین و فرۆشتنى خه‌ڵوز بووه‌ بۆیه‌ ده‌ستگیریان كردووه‌.

وتیشی “به‌پێی ماده‌ى 42 له‌ یاسای پاراستنى ژینگه‌ دادگایی ده‌كرێت، هه‌م به‌ندكردنى تێدایه‌ و هه‌میش سزاى پێبژاردن”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئێستا سه‌رپێچیكاره‌كه‌ به‌بڕیار دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه‌ راگیراوه‌ و ئۆتۆمبێله‌كه‌شی ده‌ستبه‌سه‌ر ركاوه‌.

چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر پۆلیسی دارستان و ژینگەی سۆران، بانگه‌وازێكی بۆ خه‌ڵوزكڕه‌كان كرد، كه‌ زیاتر له‌ 435 فه‌رده‌ خه‌ڵوزی ده‌ستبه‌سه‌رداگیراویان هه‌یه‌، ئه‌وه‌ى خواستى كڕینى هه‌یه‌ رۆژى 1.9.2024 له‌‌ دادگای بەرایی خەلیفان ئاماده‌بێت بۆ به‌شداریكردن‌ موزایدهى كڕینىفه‌رده‌ خه‌ڵوزه‌كان.

به‌قسه‌ى عه‌قید ئه‌میر خۆشه‌وی، كه‌ ئه‌وكات به‌ 964ـى راگه‌یاندبوو، ئه‌و ژماره‌ فه‌رده‌ خه‌ڵوزانه‌یان له‌ سێ رووداوى دروستكردنى خه‌ڵوز له‌ ماوه‌ى سێ مانگى رابردوو كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی نایاسایی دروستكراون، ده‌ستیان به‌سه‌رداگرتوون.

وتبوشی “سێ سه‌رپێچیكار رێكارى یاساییان له‌ به‌رامبه‌ر گیرایه‌به‌ر، به‌ بڕیاری دادوه‌ریش نزیكه‌ى 10 رۆژ به‌ندكران و دواتریش سزاى پێبژاردنیان بۆ كرا‌”.

له‌ دۆڵى مه‌له‌كان به‌لێشاو دارى ته‌ڕ ده‌بڕدرێت و د...

له‌ دۆڵى مه‌له‌كان به‌لێشاو دارى ته‌ڕ ده‌بڕدرێت و ده‌كرێت به‌ خه‌ڵوز