بۆچی؟

بەپەلە مەڕۆن؛ رێگایەکی دەرەوەی کەلار بووە بەیەک ئاڕاستە

964+

ئەحمەد مستەفا

ئەگەر ئەمڕۆ پێنجشەممە، رێگەتان کەوتە دەرەوەی کەلار یان چوون بۆ دەربەندیخان ئاگاداری ئەوەبن لە باوەنوورەوە تا سەیرانگەی قولەبەرز رێگاکە یەک ئاڕاستەیە و پەلە مەکەن.

تیمەکانی هاتوچۆ و نۆژەنکردنەوە، سەرقاڵی هێڵکاری و کارکردنن.

ئەمڕۆ 29.8.2024، هاتوچۆی گەرمیان لە بڵاوکراوەیەکدا کە 964 بینوویەتی دەڵێت، “سەرجەم شۆفێران ئاگاداردەکەینەوە لە ئێستادا رێگای کەلار بۆ دەربەندیخان لە سەیرانگای قولەبەرزەوە دەبێت بەیەک ئاراستە”.

واتە، هاتن بە ئاڕاستەی کەلار لە ناحیەی باوەنوور تاوەکو سەیرانگای قولەبەرز داخراوە، هاتوچۆی گەرمیان باسیلەوەکردووە، “هاتوچۆکردن دەکەوێتە ئاراستەی رؤشتن بۆ سلێمانی”.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان داواکاری هەیە و نوسیوویەتی، “تکایە بۆ ئەو مەبەستە ئاگاداربن، تاوەکو بەدووربن لە رووداوی نەخوازراو”، هیوای سەلامەتی بۆ شۆفێرەکانیش خواستووە.

هاتوچۆی گەرمیان کارمەندێکی خەڵات دەکات

هاتوچۆی گەرمیان کارمەندێکی خەڵات دەکات

پیاوە 104 ساڵەکەی گەرمیان کۆچی دوایی کرد

پیاوە 104 ساڵەکەی گەرمیان کۆچی دوایی کرد