نوسینگه‌ هه‌ڵه‌بجه‌: ئێمه‌ سه‌لامه‌تین

ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ به‌دواداچوون له‌سه‌ر وتارى (رق و كینه‌) ده‌كات

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ، سه‌رقاڵى به‌دواداچوون و دروستكردنى راپۆرتێكه‌ له‌سه‌ر وتارى رق و كینه‌ و توندڕه‌ویی، ئه‌وه‌ى تایبه‌ته‌ به‌ هه‌ڵه‌بجه‌، به‌ڕێوه‌به‌رى نوسینگه‌كه‌یان ده‌ڵێت “ئێمه‌ سه‌لامه‌تین”.

گوڵستان ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى نوسینگه‌ى مافى مرۆڤ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ 964ـى راگه‌یاند، ماوه‌یه‌كه‌ له‌ ده‌سته‌ى باڵاوه‌ پێیان راگه‌یه‌ندراوه‌ كه‌ راپۆرتێك له‌سه‌ر بوونى وتارى رق و كینه‌ و توندڕه‌وى ئاماده‌ بكه‌ن، ئه‌وانیش چه‌ند رۆژێكه‌ به‌دواداچوون له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ن.

وتیشی “ئه‌وه‌ى تاوه‌كو ئێستا تیبێنى كراوه‌ و به‌فه‌رمى له‌لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان وه‌رگیراوه‌ به‌تایبه‌تیش ئه‌وقاف و یه‌كێتى زانایان، هیچ حاڵه‌تێكى وتارى رق و كینه‌ و توندڕه‌وى له‌ سنوورى هه‌ڵه‌بجه‌دا نییه‌”.

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد ئه‌وان له‌رێگه‌ى ئه‌وقافه‌وه‌ ناوه‌ڕۆكى ئه‌و وتارانه‌ى پێڕاگه‌یه‌ندراوه‌ كه‌ له‌ماوه‌كانى رابردوودا له‌ مزگه‌وته‌كان پێشكه‌ش كراون.

روونیشیكرده‌وه‌ راپۆرته‌كه‌ سه‌رتاسه‌رییه‌ و له‌سه‌ر ئاستى هه‌ر نۆ نوسینگه‌كه‌ى مافى مرۆڤ له‌ هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ ده‌كرێت.

ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ له‌ دۆخى هاتوچۆى هه‌رێمی كوردستا...

ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ له‌ دۆخى هاتوچۆى هه‌رێمی كوردستان ده‌كۆڵێته‌وه‌