خوێندکارێک بە فیشەکی تاپڕ گیانی لەدەستدا


964+
هۆگر عەدنان

 درەنگانی ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی گەنجێک گەیەندرایە پزیشکی دادی چەمچەماڵ و ئاسەواری فیشەک بە جەستەیەوە بووە.

 دکتۆر فەرهاد محەمەد، بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ بە تۆڕی 964ی راگەیاند، کاتژمێر 5ی ئێوارە تەرمی گەنجێکی تەمەن 22 ساڵیان هێناوەتە پزیشکی داد، ئاسەواری فیشەکی تاپڕ بە جەستەیەوە بووە.

بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ وتی، “تاوەکو ئێستا دیار نییە ئایا کوژراوە یان فیشەک لە دەستی دەرچووە”.

 گەنجەکە ناوی سۆران نەعمانە و خەڵی قەزای چەمچەماڵە، خوێندکاری پۆلی 9ی بنەڕەتیە لە خوێندنگایەکی شەوان دەخوێنێت.

تۆڕی 964 دەزانێت، کوڕەکە لە گوندی گەزەلان لە ناحیەی تەقتەق گیانی لەدەستداوە.

 تۆڕی 964 چەندین جار پەیوەندی کرد بە عەمید محەمەد عەبدی، بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ و رەمک رەمەزان قایمقامی چەمچەماڵ، بەڵام هیچ کامیان بەردەست نەبوون.