کۆالێتى بەنزینەکەیان باش نەبووە
لە کۆیە سێ بەنزینخانە سزادران
964+
وریا فەتاح
لیژنەکانى قایمقامییەتى کۆیە، سێ بەنزینخانەیان سزادا کە بەنزینى کوالێتى خراپیان بە شۆفێران فرۆشتووە، جگە لە پێبژاردن هەریەکەشیان بۆ ماوەى دوو رۆژ داخران.
قایمقامییەتى کۆیە بڵاوى کردەوە، لیژنەى سوتەمەنى قایمقامییەت پشکنینیان بۆ کوالێتى بەنزین و سوتەمەنى چەند بەنزینخانەیەک کردووە و نمونەیان لێ وەرگیراوە، بەڵام دواى ئەوەى ئەنجامى پشکنینەکان لە تاقیگەى ناوەندى گەڕاوەتەوە دەرکەوتووە کە کوالێتى ئەو بەنزینەى فرۆشتویانە خراپ بووە.
روونکراوەتەوە کە سێ بەنزینخانە سزاى داخستن و پێبژاردنیان بۆ دەرچووە بەم شێوەیە:
یەکەم، سزادانى بەنزینخانەى سێنان لە سنوورى ناحیەى سکتان، بە بڕى 2 ملیۆن دینار و داخستنى بۆ ماوەى دوو رۆژ.
دووەم: سزادانى بەنزینخانەى کۆلکەڕەش لە سماقوڵى بە بڕى 400 هەزار دینار و داخستنى بۆ ماوەى دوو رۆژ.
سێیەم: سزادانى بەنزینخانەى داستان ئۆیڵ لە ناو شارى کۆیە بەبڕى یەک ملیۆن و 500 هەزار دینار و داخستنى بۆ ماوەى دوو رۆژ.