لە دەروازەی نێودەوڵەتی زێت
هەوڵدەدرێت ریگە بە هاتوچۆ کردنی ئۆتۆمبێلی تایبەت بدرێت
964+
ژێوار خدر
دەرەوازەی نێودەوڵەتی زێت لە هەوڵدایە بۆ ریگەدان بە هاتوچۆکردنی ئۆتۆمبێلی تایبەتی لە رێگەی دەروازەکەیەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، دەروازەی نێوەدەوڵەتی زێت لە پەڕەی تایبەتی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک روونکردنەوەیەکیان بڵاو کردووەتەوە و دەڵێن، ”تا ئێستا بهرپرسانی گومرگی تورکیا ئامادهکارییهکانیان تهواو نهبووه بۆ رێگهپێدانی هاتووچۆکردن به ئۆتۆمبێلی تایبهت.”
روونیشیانکردووەتەوە، له دوایین کۆبوونهوهی سهرپهرشتیاری دهروازهکە لەگەڵ لایهنی تورکیا قسە لەسەر ئەوە کراوە، لە داهاتوویەکی نزیکدا رێگە بە هاتوچۆ کردن به ئۆتۆمبێلی تایبهت بۆ هاوڵاتیان و گهشتیاران دەدرێت.
هەر بە پێی روونکردنەوەکەی دەروازەی نێودەوڵەتی زێت، ئیستا دەروازەکە لە کاتژمیر 8:00ـی بەیانییەوە بۆ 5:00ـی ئێوارە کراوەیە، رۆژانی شەممە و یەکشەممە پشووی فەرمییە واتە لە رۆژانی دوو شەممە تا هەینی دەوام لە دەروازەرکەدا دەکرێت.
دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت، دەكەوێتە سنووری ناحیەی شێروان مەزن، لە قەزای مێرگەسۆری سەر بە ئیدارەی سۆران، لە رۆژى 10.5.2023 کراوەتەوە بووەتە دەروازەیەکی نوێی نێودەوڵەتی لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا.