هەڵمەتی 100 هەزار دارەکە زۆری نەماوە تەواو بێت

شەقام بە شەقام لەهەولێر دار دەچێندرێت

+964

توانا نەقی

هەڵمەتە فراوانەکەی دارچاندن لە هەولێر هەر بەردەوامی هەیە و زۆری تەواو بووە و کەمی ماوە رۆژانە لە شەقامە جیاوازەکان بە سەدان دار دەچێندرێت و ئەندازەی پارکەکانیش دەڵێت تا 100 هەزار دار دەڕۆن.

ئەمڕۆ لە شەقامی 30 مەتری هەولێر 100 داریان لە جۆری ئەلبیزیا چاندووە و لە چوارڕیانی ئوتێل شیڕاتۆن تاوەکو چوارڕیانی شەقامی هەڵەبجە.

رێبین ئەحمەد بەڕێوەبەری ئەندازەی پارکەکانی هەولێر بە 964ـی وت، ساڵانە 100 هەزار دار بەرهەم دەهێنن، لە 14ـەی مانگی سێ دەستیان کردووە بە هەڵمەتی چاندنی دار و تا کۆتایی مانگی 10 بەردەوام دەبن.

وتیشی، زۆربەی دارەکان لە سنووری شارەوانی سەنتەری هەولێر دەچێندرێت و بەشی دەورووبەری هەولێر و مزگەوت و قوتابخانەکانیش بەجیا دەدرێت و بۆیان دابین دەکرێت.

بەڕێوەبەری ئەندازەی پارکەکان ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵمەتەکەیان زۆری رۆشتووە و کەمی ماوە 70%ـی تەواو بووە و تەنیا 30%ـی ماوە.