13 بڕگە لەخۆدەگرێت

کشتوکاڵی هەرێم و ئوردن یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد

964+

ژووری هەواڵ

لە ئێوارەی رۆژی شەممەوە شاندێکی وڵاتی ئوردن بە سەرۆکایەتی وەزیری کشتوکاڵی ئەو وڵاتە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و ئەمڕۆ یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژو کردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 25.8.2024، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵی هەرێم رایگەیاند، یاداشتنامەکە 10 مادەی جیاوازی لەخۆگرتووە کە 13 بڕگەی “جەوهەری” تێدایە، ئەو بابەتانە روونکراوەتەوە کە باس لە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ وڵاتی ئوردن دەکەن لەبواری بەرهەمهێنانە رووەکی و پەلەوەری و ئاژەڵییەکاندا لە سێکتەری کشتوکاڵ.

یاداشتنامەکە چەند رێککەوتنێک لەخۆدەگرێت لەبوای توێژینەوە کشتوکاڵییەکان، بەهێزکردنی تاقیگەکان، راهێنانی فەرمانبەران، گۆڕانی کەشوهەوا، بەرهەمهێنانی بنەتۆوی تایبەت، زیادکردنی رووبەری سەوزایی و توێژینەوەی زەوی، وەزیری کشتوکاڵی هەرێم وای وت.

بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم، “ئامانجی سەردانەکەی [وەزیری کشتوکاڵی ئوردن] لە چوارچێوەی بەرنامەی هەماهەنگی نێوانمانە بۆ پێشخستنی سێکتەری کشتوکاڵ و ئەنجامدانی گرێبەستێکی پێکەوە کارکردن و بەسەرکردنەوەی پڕۆژەکانی وەبەرهێنانی کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستان”.

لەمەوبەدوا زانکۆکانی ئوردن و هەرێم کاری بەیەکەوەیی دە...

لەمەوبەدوا زانکۆکانی ئوردن و هەرێم کاری بەیەکەوەیی دەکەن