پارەیان لە دوکانێک دزیبوو

پۆلیسى سلێمانى دوو کەسى لەسەر دزیکردن دەستگیرکرد

964+

وریا فەتاح

پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى دوو تۆمەتبارى راگەیاند کە دزیان لە دوکانێک کردبوو.

پۆلیس بڵاوى کردووەتەوە، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هاوڵاتییه‌ك سكاڵای‌ یاسایی تۆماركرد كه‌ دزی‌ له‌دووكانه‌كه‌ی كراوه‌و بڕێك پاره‌ی لێ دزراوه‌، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبار ده‌ستپێكرد.

دوای‌ گه‌یشتنه‌ ئه‌نجامی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان‌ و وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر، توانرا دوو تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مەفرەزەكانی نوسینگەی ڕۆژهه‌ڵاتی به‌شی‌ پۆلیسی نەهێشتنی تاوانه‌وه‌ بدۆزرێنەوەو ده‌ستگیربكرێن.

“ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر پاره‌ دزراوه‌كه‌دا”، پۆلیس واى بڵاو کردووەتەوە.

وەک ئەوەى پۆلیسى سلێمانى خستوویەتییە روو، له ‌ئێستادا تۆمه‌تباران (هـ، ك، ح له‌دایكبووی‌ 1998 – ك، م، م له‌دایكبووی‌ 1999) به‌بڕیاری‌ دادوه‌رو به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 443 له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ راگیراون‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.

پۆلیسى سلێمانى لەبارەى بڕى پارەکە و شوێنى دزییەکە هیچ زانیارییەکى نەخستووەتەڕوو، بۆ زانینى ئەوە 964 پەیوەندى بە وتەبێژى پۆلیسەوە کرد، بەڵام وەڵامى نەدایەوە.

کەسێک لە بەغدا 155 ملیۆن دیناری دزیوە و لە هەولێر دەستگی...

کەسێک لە بەغدا 155 ملیۆن دیناری دزیوە و لە هەولێر دەستگیر کرا