کۆیلایەتی کۆتایی نەهاتووە

ئێستاش لەناو 150 کەسدا یەکێکیان کۆیلەیە

ژووری هەواڵ

رێکخراوی کاری سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت: لە ناو هەر 150 کەسێکی سەر گۆی زەوی، یەکێکیان لە کۆیلایەتیدا دەژی، رێکخراوەکە جۆرەکانی کۆیلایەتی هاوچەرخی پۆلێنکردووە.

ئەمڕۆ 23ی ئاب رۆژی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانییە بە ”کۆیلە رەشپێستەکان”، ساڵی 1791 لە هایتی ودۆمینیکا لەم رۆژەدا دژی ئەو کەسانە راپەڕین کە بازرگانیان بە رەشپێستەکانەوە دەکرد، بۆیە نەتەوە یەکگرتووەکان نازناوی بەخشیوە بەم رۆژە.

کۆیلایەتی هاوچەرخ چییە؟

– کارکردنی زۆرەملێ: واتە مرۆڤ بە زۆر کارێکی پێ بکەن کە نە حەزی بۆی هەیە نە دەیەوێت بیکات.

– کۆیلەی قەرز: کاتێک مرۆڤ ناچاردەبێت کار بۆ کەسێک بکات لە بری ئەو قەرزەی لەسەری کەڵەکە بووە.

– کۆیلەی بۆ ماوەیی: کەسێک لە باوک ودایکێک لە دایک دەبێت کە وەک کۆیلە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، ئیتر ئەویش وەک کاڵایەک هەڵسوکەوتی لەگەڵ دەکرێت.

پێنج ملیۆن ژن و منداڵ بە زۆر سێکسیان پێ دەکرێت

– بەزۆر بەشوودان: کاتێک کچێک دوور لە ئیرادەی خۆی شوو دەکات.

– کۆیلەی ناوماڵ: خراپ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو پاکەرەوەو خزمەتگوزارانەی لە ماڵەکەتدا کاردەکەن.

نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت: لەجیهاندا 27.6 ملیۆن کەس هەر کە بەناچاری کاریان پێ دەکرێت، 22 ملیۆن کچیش هەن بەزۆر بەشوو دراون، نزیکەی پێنج ملیۆن ژن ومنداڵیش هەن ناچار دەکرێن سێکسیان لەگەڵ بکرێت.

+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):