بۆردومانەکە لە نزیک شەقامی گشتی گوندەکە بووە
دوو جار گەڵاڵە بۆردوومان کرا
+964
دیلان محەمەد – سلێمانی
ئەمرۆ لە کاتژمێر دووی پاش نیوەڕۆوە دووجار گوندی گەڵاڵەی سەر بە قەزای ماوەت بۆردوومان کراوە.
کامەران حەسەن، قائیمقامی ماوەت بە 964ـی وت، کاتژمێر 2:40 خولەکی دوای نیوەڕۆ، دووجار سنووری گوندی گەڵاڵە بۆردومان کراوە و بەهۆی بۆردومانەکەوە کەس زیانی بەرنەکەوتووە.
باسی لەوەکرد، بۆردومانەکە لە باسکی قەلێی داوە دەکەوێتە نێوان سەفرە و گەڵاڵەوە، بەڵام ئاگر دروست نەبووە.
روونیشیکردەوە، ئەو جێگایەی بۆردوومان کراوە نزیکی شەقامی گشتی گوندی گەڵاڵەیە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر