ئەگەر ئاڵۆزیت گوێ لە گۆرانیەکەی ئاریاس جاڤان بگرە

+964

پەرستۆ ساڵح

هونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد ئاریاس جاڤان، گۆرانیەک بۆ دڵتەنگی خۆی بڵاودەکاتەوە بەناونیشانی “زۆر ئاڵۆزم”.

ئێوارەی چوارشەممە 25ی کانونی دووەم ئاریاس جاڤان لە چانێڵی یوتوبی خۆی یەکەم بەرهەمی لە ساڵی 2023 پێشکەش بە حاڵی خۆی هەوادارە دڵتەنگەکانی کرد، تا ئەو رۆژانەی غەمگینن گوێبیستی بن.

ئاریاس جاڤان دەڵێت “ئەم بەرهەمە لەگەڵ بارودۆخی هەموومان دەگونجێت و لە ناخی دڵەوە هەڵقوڵاوە، کارێک بۆ دڵ بێت لەسەر دڵ دەنیشێت”

لە ماوەی ساڵی رابردوودا ئاریاس جاڤان زیاتر لە 12 بەرهەم و کلیپی بڵاوکردووەتەوە ودواینیان ناوی “مۆرفین” بوو، هاوکات یەکێک لە بەرهەمەکانی دوێت بوو لەگەڵ ماریا سامی، کە پاش کوژرانی کاری لەسەر کرد.

پاش بەرهەمی “زۆر ئاڵۆزم” ئاریاس جاڤان ستایلی کارەکانی دەگۆڕێت و چیتر لەسەر ئەو جۆرە بەرهەمە خودیە غەمگینانە کارناکات، ئاماژە دەدات بەوەی چالاکی نوێی دەبێت، چونکە ژیان پێویستی بە هیوایە.

ئاریاس جاڤان خەڵکی شاری مەهابادی رۆژهەڵاتی کوردستانە، ساڵانێکە لە هەرێمی کوردستان دەژی و کاری هونەری دەکات، کلیپەکانی بینەرێکی زۆری هەیە و زۆر کات دەبێتە جێگای توانج و رەخنە.