دهۆک

یەک تۆن کەلوپەلی کۆزمەتیک و جوانکاری لەناوبران

+964

دلۆڤان رەمەزان – دهۆک

لە سەنتەری شاری دهۆک دەست بەسەر زیاتر لە یەك تۆن کەلوپەلی ماوەبەسەرچوودا گیرا، بەرپرسی لیژنەی بەدواداچونی بازاڕ لە قایمقامیەتی دهۆک دەڵێت، هەر ئەمڕۆ ئەو کەلوپەلانە لەناوبران.

ئەمڕۆ چوارشەمە 21.8.2024، مللەت زکری، بەرپرسی لیژنەی بەدواداچوونی بازاڕ لە قایمقامیەتی دهۆک بە 964ـی وت، ئەمڕۆ زیاتر لە یەك تۆن 1000 كەلوپەلی جوانكاری و کۆزمەتیک، لە کواشێ لە لایەن لیژنەی قایمقامییەتەوە لەناوبران.
وتیشی، ئەم کەلوپەلانە لەناو کۆگایەک گیراون، کە ماوەکەی بەسەرچووە و ئێستا دەرگای کۆگایەکە داخراوە و لەلایەن قایمقامییەتەوە سزای مادیشی دەدرێت.
مللەت زكری زیاتر وتی، خاوەنی کۆگاكە تا بەڵێننامە واژ نەكات و سزای مادیی نەدرێت، دەرگای کۆگایەكەی ناکرێتەوە، بۆ ئەوەی كاری لەم جۆرە دووبارە نەكاتەوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لە سەیدسادق دەستگیرا بەسەر 450 پارچە دەرمانی جوانکاری ژ...

لە سەیدسادق دەستگیرا بەسەر 450 پارچە دەرمانی جوانکاری ژنان