زیانەکانی نەزانراوە

لە کەلاریش ئاگر کەوتەوە و کۆگایەک سووتا

شۆڕش قادری

ئەمڕۆ لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان ئاگر کەوتەوە و لە کەلاریش کۆگایەک سووتا.

پەیامنێری 964 وتی، “کەمێک پێش ئێستا لە ناو بازاڕی کەلار و بە دیاریکراوی لە کۆڵانی لەفەفرۆشەکان کۆگایەکی کەلوپەلی جوانکاری، ئاگری گرتووە و سووتاوە”.

ئیبراهیم محەمەد وتەبێژی بەرگری شارستانی گەرمیان بە 964ـی وت، “کەمێک پێش ئێستا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە و تا ئێستاش هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە و زەرەر و زیانەکانی بە وردی نەزانراوە و لێکۆڵینەوەکان لەوبارەیەوە دەستی پێکردووە.”