بە 18 هەزار دینار دەیفرۆشێ

گۆشتفرۆشێک لە شارەزوور سێ هەزار دینار نرخی دابەزاند

964+

بڕوا مەجید – شارەزوور

گۆشتفرۆشێک لە شارەزوور کیلۆی گۆشتی کرد بە 18 هەزار دینار و سێ هەزار دینار کەمتر لە نرخی بازاڕ دەیفرۆشی. لە کاتێکدا “کیلۆی گۆشت لە بازاڕدا 20 بۆ 21 هەزار دینارە”.

“نرخی زینە قەپان کەمێک دابەزیوە”، وەک خۆی باسی دەکات ئەوە هۆکارە بۆ بڕیارەکەی و دەستپێشخەری کردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 21.8.2024، کامەران حەسەن، گۆشت فرۆش لە قەزای شارەزوور بۆ 964 وتی، “پێشتر کیلۆی گۆشتی ئاژەڵی زیندوو نۆ هەزار زیاتر بووە، ئێستا دابەزیوە بۆ هەشت هەزار و کەمتریش، بۆیە بەڕەچاوکردنی بارودۆخی هاوڵاتیانی قەزای شارەزوور و دابەزنی نرخی گۆشتی ئاژەڵی زیندوو من سێ هەزار دیناردم لەنرخی گۆشت دابەزاند”.

پێشتر نرخی یەک کیلۆ گۆشت لای ئەوان، بە 21 هەزار دینار بوو، کامەران حەسەن، باسیلەوەکرد، “ئاژەڵەکان دەبرێنە قەسابخانە و بە چاودرێی قەسابخانەدا دەڕوات و پاشان مۆری لێدەدرێت”.

بڕیارەکەی کاریگەی لەسەر بازاڕی هەبووە، “پێشتر خەڵک هەبووە نیو کیلۆی کڕیوە ئێستا کیلۆیەک دەکڕێت یان کیلۆیەکی کڕیبێ ئێستا دوو کیلۆ دەکڕێت، هەمیشە دەستپێشخەریم کردووە بۆ خزمەتی کەسانی هەژار”، کامەران چیرۆکێکی خۆی دەگێڕێتەوە و دەڵێت، “لە سەرەتای ساڵی 2000 قایمقامی قەزاکە بانگی کردین نرخی گۆشت دابەزێنین ئەوکات نرخەکەی 25 دینار بوو، وتی، بیکەن بە 20 دینار، هەرچەندە ئاژەڵیش زۆربوو هەرزانیش بوو، من بە قایمقامم وت کیلۆی گۆشت دەکەم بە 13 دینار بۆ ئەوەی خەڵکی هەژار بتوانێ بیکڕێ”.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

گۆشتفرۆشێک لە شارەزوور: قازانج سەری مایەی خواردووە

گۆشتفرۆشێک لە شارەزوور: قازانج سەری مایەی خواردووە