كاتى جووتبوونی زەوی و مانگ و خۆره
ئێستا له ئاسمانی كوردستان مانگى تابان ده‌ركه‌وتووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌م ئێواره‌یه له ئاسمانى كوردستاندا مانگى تابان ده‌ركه‌وتووه و یه‌كێكه له‌و دیارده گه‌ردوونییه‌ى كه به‌هۆى دره‌وشانه‌وه‌ى رووناكییه‌كه‌ى مانگ، له‌ناو كورده‌واریدا ده‌ڵێن “مانگ جۆخینى به‌ستووه”.
مانگی تابان، یان مانگی مەزنیشی پێده‌ڵێن، دیاردەیەکە لە کاتی نزیکبوونەوەی مانگی پڕ بۆ نزیکترین خاڵ لە زەوی، درووست دەبێت، مانگ بە گەورەترین قەبارەی دەردەکەوێت.
دروستبوونى ئه‌م دیارده‌یه وه‌ك له ناوی زانستی و تەکنیکییه‌كه‌یدا ده‌رده‌كه‌وێت بریتییه له جووتبوونی زەوی، مانگ و خۆر.
هەر یەکە لە زەوی، خۆر و مانگ لەسەر هێڵێکی راست دەبن بە شێوەیەک زەوی لە ناوەڕاستی مانگ و خۆردا دەبێت، ئەم دۆخە پێی دەوترێت سیزیجی (Syzygy). هەروەها مانگیش لە نزیکترین خاڵدا دەبێت لە زەوییەوە، لە دۆخێک‌دا پێی دەوترێت پێرجی (Perigee).
زاراوەی مانگی تابان یاخوود سوپەرموون زاراوەیەکی فەرمی گەردوونی نییە. بۆ یەکەمجار زاراوەی سوپەرموون له‌ساڵى 1979 لەلایەن گەردوونناس ریچارد نۆڵییەوە بەکارهێنراوه. بەپێی ئەو پێناسەیە بێت مانگی تازە یان مانگی پڕ کاتێک دەبێتە مانگی تابان کە بە رێژەی 90% لە نزیکترین خاڵدا بێت لە زەوییەوە و هەمان کات مانگێكی پڕ و تەواو بێت.
ووشه‌ى (تابان) له ره‌سه‌ندا ریشەیەکی دێرینی ھەیە لە زمانە ئاریاییەکان، کە بە واتای درەخشان دێت، له‌ناو كورده‌وارى خۆشمان‌دا به‌و رووناكییه به‌ربڵاوه‌ى كه له مانگى تاباندا ده‌بیندرێت ده‌ڵێن “مانگ جۆخینى به‌ستووه”.