پێشتر لەو جۆرە لەوێ نەبیندراوە

ماسییەکی جیاواز لە بەنداوی دەربەندیخان دەرکەوت

+964
میلاد جەلال – گەرمیان

ھاوڵاتییەکی دانیشتووی قەزای دەربەندیخان، ماسییەکی جیاوازی لە بەنداوی دەربەندیخان راو کردووە و دەڵێت “یەکەمجارە ماسییەکی لەوجۆرە لە بەنداوی دەربەندیخان ببینم، دیمەنێکی جوانی ھەیە”

ھونەر حوسێن، ھاوڵاتییەکی دانیشتووی کەمپی خواری قەزای دەربەندیخانە بە 964ـى وت، “رۆژانە بۆ خۆشی خۆم دەڕۆمە سەر بەنداوی دەربەندیخان بە قولاب راوی ماسی دەکەم.”
وتیشی، ئێوارەی دوێنێ شەممە، رۆیشتمە سەر بەنداوەکە بۆ راوکردن، ئەو ماسییەم بینی زۆر جیاواز و سەرنجڕاکێش بوو لە ماسییەکانی دیکە و گرتم، لەبەر جیاوازی جوانی ماسییەکە ھێنامەوە ماڵەوە و لە شووشەی ماسی وەک زینە ھەڵمگرتوە” ھونەر حوسێن وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، “نازانم ماسییەکە چ جۆرێکە، بەڵام وێنەیم ناردووە بۆ کەسێکی شارەزا تا پۆلێنی جۆرەکەی بکات، تائێستا لە جۆرەکەی ئاگاداری نەکردوومەتەوە”

ھونەر وتیشی، “ئەگەر بزانم ناتوانێت لە ناو شووشەی ماسی بژی ئەوا دەیخەمەوە ناو بەنداوەکە، بۆ ئەوەی لای من مردار نەبێتەوە.”

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

گەرما و کەمیی ئاو سەدان ماسییان لەناوبرد

گەرما و کەمیی ئاو سەدان ماسییان لەناوبرد