"ئاسەواری جەنگی پێوەیە"

باڵەخانەیەک لە خورماتوو مەترسی رووخانی لەسەرە

+964

سیروان خورشید – دوزخوماتوو

باڵەخانەیەکی گەورە لە خورماتوو بەشێکی رووخاوە و مەترسی لەسەر ژمارەیەک دوکان و خانووی دەوروبەری دروستکردووە.

لەکاتی رووداوەکانی ساڵی 2017 زیان بەو باڵەخانەیە گەیشتوە، چونکە ئەو بینایە دەکەوێتە سەر رێگەی سەرەکی کەرکوک-بەغدا لە رووداوەکەدا ھێزێکی چەکداری زۆری تێدا کۆببووەوە و ئەمەش وای کرد کە زۆرترین زیانی پێبگات و شۆێنەکە وەکو ئاسەواری جەنگ ماوەتەوە و لەئێستادا بوەتە مەترسی لەسەر ژیانیان هاوڵاتیان.

مەسعود مەلا فاتیح، خاوەنی بیناکە بە 964ـی وت، “دوای تێپەربوونی نزیکەی حەوت ساڵ سەڕەرای ئەو زیانە زۆرەی لە رووداوەکە پێم گەیشت و سەرجەم کەرەستەکانی نێو بیناکە تاڵان کرا و نزیکەی ملیارێک دینار زیانم بەرکەوت، ھیچ کەس و لایەنێک ھاوکارمان نەبووە بۆ ئەوەی قەرەبوو بکرێینەوە”.

وتیشی، “تاوەکو ئێستا تەنانەت ناتوانم لەنزیکەوە سەردانی بیناکەم بکەم، چونکە مەترسی لەسەر ژیانم دروست دەبێت، بەو پێیەی بیناکەم ماوەی مانگێک شەڕی تێدا ئەنجامدراو تۆمەتی ئەوە خراوەتە پاڵم کە ھاوکاری ھێزەکانی پێشمەرگەم کردووە”.

پێداچوونەوە: هاوبەش

كورد پۆسته‌ ئیدارییه‌كانى قه‌زاى خورماتوو به ‌ده‌س...

كورد پۆسته‌ ئیدارییه‌كانى قه‌زاى خورماتوو به ‌ده‌ست دێنێته‌وه‌