ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین:
كورد پۆسته ئیدارییهكانى قهزاى خورماتوو به دهست دێنێتهوه
964+
سیروان خورشید – خورماتوو
ئەندامێكی كورد له ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین دهڵێت، کورد بەڕێوەبەری فەرمانگە حکومیەکانی قەزای خورماتوو، بەدەست دێنێتەوە و لهم ناوچهیهش کوردایەتیان بەلاوە گرنگترە نەک حزبایەتی.
یاسین مەحەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین بە964ـی وت، ئێستا لە دانوستاندان بۆ گێرانەوەی ئەو پۆستانەی کورد لەدەستی داون و دەتوانن پۆستەکان بە رێکەوتن وەرگرنەوە، بەڵام پێویستیان بەکەسی شیاوە بۆ پڕکردنەوەی ئەو شوێنانە.
لەدوای روداوەکانی مانگی 10ـی 2017 لە خورماتوو کورد سەرجەم پۆستە ئیداریەکانی لەدەستدا.
وتیشی “بهلامانهوه گرنگ نیە چ لایەن و رەنگ و حزبێک پۆستهكان وهربگرێت، چونكه مەبەستمانە ئەو شوێنانە به كورد پڕبکرێتەوە “.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن