داوایان لێدەکرێت سەردان بکەن

تاقانەکانی ئەنفال پێناسی تایبەتیان بۆ دروستدەکرێت

964+

ژووری هەواڵ

تاقانەکانی ئەنفال لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکرێنەوە کە ناسنامەی تایبەتیان بۆدروستدەکرێت.

بەڕێوبەرایەتی گشتی خزمەتگوزاری کەسوکاری شەهیدان نوسراوێکی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان کردووە لە هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، گەرمیان، راپەڕین و سۆران، داوایان لێدەکات زانیاری لەسەر “تاقانەکانی جینۆسیاد” بنێرن بەمەستی دروستکردنی ناسنامە بۆیان.

دەبێت تاقانەکان کۆپی کارتی نیشتیمانی و دوو وێنە و باڕکۆدی بایۆمەتریان ببەن بۆ بەڕێوبەرایەتیەکانی سنووری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان.

وەزارەتی شەهیدان و کاروباری ئەنفالکراوان سەرقاڵی دروستکردنی پێناسێکی یەکگرتووە بۆ سەرجەم شەهیدان، زیندانیانی سیایسی، تاقانەکانی ئەنفال و بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی.

پێناسەکە دیجیتاڵی دەبێت کۆدی تایبەتی لەسەر دەبێت، کە سەرجەم زانیارییەکانی کەسەکە لە رێگەی سیمکارتێکەوە لەخۆ دەگرێت.

بە وتەی عادل مەلا ساڵح، وتەبێژی وەزارەتی شەهیدان و کاروباری ئەنفالکراوان بۆ 964، پێشتر بۆ هەر یەکێک لەوانە پێناسێکی جیا و رەنگێکی جیا هەبوو، بەڵام هەموویان دەکرێن بە یەک رەنگ و یەک شێوە.

ئاگادارییەک بۆ کەسوکاری شەهیدان: بایۆمەتری بکەن تا موچ...

ئاگادارییەک بۆ کەسوکاری شەهیدان: بایۆمەتری بکەن تا موچەکانتان رانەگیراوە