لە سۆران
نابینایێک کۆمپیوتەر فێری نابینایان دەکات
964+
ئاکام غەفور-سۆران
لە سۆران خولێکی کۆمپیوتەر بۆ 10 نابینا کرایەوە، کە مامۆستای خولەکەش هەر نابینا بوو.
خولەکە لەلایەن کۆمەڵگای دایک کراوەتەوە و بێ بەرامبەرە، ماوەی هەفتەیەک بەردەوام بوو، فێرخوازان فێری بەرنامە سەرەتایەکانی کۆمپیوتەر کران و راهێنراون لە رێگای کیبۆرد کار بە کۆمپیوتەر بکەن.
محەمەد رەسوڵ، نابینایە و مامۆستای خولەکەیە، قسەی بۆ 964 کردوە و دەڵێت، فێرخوازانیان فێری بەرنامە سەرەتایەکانی کۆمپیوتەر کردووە، گرنگییان داوە بە چۆنیەتی ئیشپێکردنی کۆمپیوتەر و دروستکردنی فۆڵدەر و نووسین بە بەرنامەی وۆرد.
وتیشی “نابینایان لە رێگای کیبۆرد دەتوانن فێری کۆمپیوتەر ببن و کەسی نابینا ناتوانێ کار بە ماوس بکات، بەڵام کیبۆرد ئاسانە و لە رێگای دوگمەکان نابینایان هەموو کارێکی خۆیان دەکەن”.
غەریب ئیبراهیم، بەڕێوەبەری کۆمەڵگای دایک، بە 964ـی وت، لەگەڵ کۆمەڵەی نابینایانی سۆران بۆمان دەرکەوت کۆمەڵێک نابینا خولیای فێربوونی کۆمپیوتەریان هەیە و دەڵێت، “خولەکەمان بۆ کردنەوە کە مامۆستای خولەکەش هەر کەسێکی نابینایە، دەمانەوێت زیاتر پەرە بە تواناکانی نابینایان بدەین و لە داهاتو کاری زیاتر دەکەین بۆ بەرەو پێشبردنی توانای نابیناکان”.
بەپێی قسەی ئەل بەڕێوەبەرە، جگە لە فێرکاری بەکارهێنانی کۆمپیوتەر، نابینایان فێری بەکارهێنانی مۆبایلی زیرەکیش کراون، کە لە رێگای بەرنامەیەکی تایبەت دەتوانن کاری پێ بکەن.
بەپێی ئامارەکانی لقی نابینایانی سۆران، لە سنووری ئیدارەی سۆران زیاتر لە 530 نابینا و کەمبینا لای ئەوان تۆمار کراون، کە بەشی زۆری لە سنووری قەزای خەلیفانە.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن
"رۆژێک خۆی خستووەتە شوێنی نابینایان"
گەنجێک چاڵنجی خۆی دەکات و کاری بەزەحمەت و جیاواز تاقیدەکاتەوە
چیرۆکی ئەو گەنجەی بەبێ بینایی بووەتە راهێنەر و نووسەر و ژەنیار
گۆڵپارێزێک بە "گوێچکەکانی" تۆپ دەگرێتەوە
"لە هیچ شتێکدا پەکم نەکەوتووە"
نابینێ بەڵام بازرگانێکی سەرکەوتووە و هەموو وڵاتان دەگەڕێت
بۆ ساڵى خوێندنى 2025 - 2026
بە دەنگیکردنی پڕۆگرامەکانی خوێندن دهچێته ناو سیستمی پەروەردەوە
"دوو جار عومرەم کردووە"
نابینایە و بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج بەرەو مەکـکە بەڕێکەوت
"پاراستنی ژینگە پێش هەموو شتێک"
لەبەر دار پرتەقاڵێک دیزاینی ماڵەکەی تێکدا و نەیهێشت بیبڕنەوە
لە سلێمانییەوە هاتۆتە هەولێر