لەگەڵ هاوپەیمانان و دژەتیرۆری عێراق

دژەتیرۆر: تیرۆرستێکمان دەستگیر کرد وەک شوان کاریکردووە

964+

ژووری هەواڵ

دژەتیرۆر دەستگیر کردنی “تیرۆرستێکی” راگەیاند و دەڵێت، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا لەگەڵ دژەتیرۆری عێراق و هاوپەیمانان لە داقوق دەستگیر کراوە و کاریشوانی و جوتیاری کردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە 13.8.2024، دژەتیرۆر رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ لەناوبردنی پاشماوە و شانە نوستووەکانی تیرۆرستان ئەنجامداوە و توانرا “تیرۆرستێک” لە سنوری قەزای داقوق دەستگیربکرێت.

“تیرۆرستی دەستگیرکراو بەناوی (م،ا،ح) لەدایکبووی ساڵی 1989، پێشتر لەناو ڕێکخراوی تیرۆرستیی دەوڵەتی ئیسلامیی (داعش) کاریکردووە، پاش رووخانی دوا پێگەی رێکخراوەکە لە عێراق بەرەو پارێزگای کەرکوک هەڵهاتووە و لە قەزای داقوق نیشتەجێبووە و کاری شوانیی و جوتیاریی کردووە”، دژەتیرۆر وا دەڵێت.

راشیگەیاند، تۆمەتبارەکە بە مادەی چواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە دادگاکانی عێراق داواکرابوو، پاش دەستگیرکردنی رادەستی یاسا کرا بە مەبەستی سزادانی.

"رووداوەکەى قەرەداغ تیرۆریستى بووە"