ئەمڕۆ

سەرۆك كۆمار مەرسوومی بۆ پارێزگاری كەركوك دەركرد  

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەمڕۆ سێشەممە لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق بە فەرمی مەرسوومی دەستبەکاربوونی دایە دەست رێبوار تەها، پارێزگاری نوێی کەرکوک.

ئاژانسی دەنگوباس عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 13.8.2024 بڵاویكردەوە، لەتیف رەشید سەرۆک کۆمارى عێراق مه‌رسوومی كۆماری بۆ ده‌ستبه‌كاربوونی رێبوار ته‌ها پارێزگاری كه‌ركوك ده‌ركرد و وێنەكەشی بڵاوكرایەوە.

مەرسوومەکەى سەرۆک کۆمارى عێراق بەپشتبەستن بە حوکمەکانى بڕگەى 7 لە ماددەى 73ـى دەستوور و بڕگەى یەک لە مادەى 26 لە یاساى پارێزگاکان ژمارە 21ى ساڵى 2008 دەرکراوە.

ئێوارەی 10.8.2024 لە هوتیل رەشیدی شارى بەغدا، بە ئامادەبوونى نۆ ئەندام کۆبوونەوەى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک ئەنجامدرا و لە کۆبوونەوەکەدا رێبوار تەها بە پارێزگارى کەرکوک و محەمەد حافز بە سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک هەڵبژێردران.

ئەم كۆبوونەوەیە و دانانی پارێزگار، كاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە و هەندێك لە لایەنە عەرەب و توركمانەكانی شاری كەركوك ناڕازین و رایانگەیاندووە ئەمڕۆ ئێوارە لە بەردەم باڵەخانەی پارێزگای كەركوك خۆپیشاندان دەكەن.

رێبوار تەها بە پارێزگارى کەرکوک هەڵبژێردرا

رێبوار تەها بە پارێزگارى کەرکوک هەڵبژێردرا