به‌شێوه‌یه‌كى هه‌میشه‌یی

زانكۆی راپەڕین خرایە لیستی رێبەری زانكۆ باوەڕپێكراوەكانی عێراق

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

زانكۆی راپەڕین بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ به‌شێوه‌یه‌كى هه‌میشه‌یی خراوه‌تە لیستی رێبەری زانكۆ باوەڕپێكراوەكانی عێراق و ئەم هەنگاوەش به‌ بەدەستهێنانێکی گرنگە بۆ دەڤەری راپەڕین و هەرێمی كوردستان، ده‌زانێت.

زانکۆی راپەڕین زانکۆیەکی گشتییە لە هەرێمی کوردستان و لە ساڵی 2010 دامەزراوە، هه‌روه‌ك له‌ ماڵپه‌ره‌كه‌یان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ ئێستادا خاوه‌نى پێنج هه‌زار و 893 خوێندكاره‌، دوو کەمپی هەیە، یه‌كه‌میان كه‌ کەمپی سەرەکییه‌ لە شاری رانیەیە و کەمپی دووەمیش لە شاری قەڵادزێیە.

زانكۆكه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا، بە پەرۆشەوە هەوڵیدا بۆ بەدەستهێنانی دانپێدانان وەک زانکۆیەکی فەرمی لەسەر ئاستی عێراق و جێبەجێكردنی ئەو مەرج و رێنماییانەی لەسەر دانپێدانانی مەرجداری زانكۆی راپەڕین هەبوون لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقەوە.

ده‌شڵێت، لە دوا چاپی رێبەری خوێندکارانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراقی فیدراڵ کە لە رێکەوتی 11.8.2024 بڵاویکردوەته‌وە، زانکۆی ڕاپەرین لە لیستی زانکۆ دانپێدانراوەکانی عێراقدایە و خوێندکاران لە تەواوی عێراق دەتوانن داوا پێشکەش بکەن بۆ خوێندن لە کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆی راپەڕین.

رێبەری زانکۆ باوەڕپێکراوەکانی عێراق له‌ لینكه‌ى خواره‌وه‌ ببینه‌:

https://mohesr.gov.iq/ar/assets/img/uploaded_files/Dalel_24_25.pd

پێنجەمین کەرنەڤاڵی راپەین لە زانکۆی راپەڕین بەڕێوەچوو

پێنجەمین کەرنەڤاڵی راپەین لە زانکۆی راپەڕین بەڕێوەچوو